دە ساڵ جنێویان بە بارزانی و بارزانییەکان دا کەچی خۆیان بەرگەی کتێبێک ناگرن

کتێبەکەی مەلا بەختیار هیچی نەکردبێت، ئەوەی نیشاندا تەوتەمپەرستی و کەس پەرستی لای گۆڕان گەیشتووەتە چ ڕادەیەکی ترسناک.
سەیر ئەوەیە ئێستا بیریان دەکەوێتەوە چەندێک جنێویان به مەلا مستەفا بارزانی و کاک مەسعود و تێکڕای بارزانییەکان داوە، به پارتییەکان دەڵێن کویله و کەس پەرست له بەرامبەر ئەو هەموو سوکایەتی و شێواندنی مێژووی کەسایەتییەکی گەورەی وەک مستەفا بارزانی، باڵانسی هیج پارتییەک دەرنەچوو وەک چۆن سەراپای ئەندامانی گۆڕان بالانسیان لە دەست داوە و هاربوون لە بەرامبەر کتێبێکدا، ئەمە دوو شتی گرنگ دەردەخا، یەکەم ڕابەری کاریزماتیکی ڕاستەقینه بەرگەی شاڵاوی چەواشەکاریی دەگرێت و له هزری گەلدا کاڵ نابێتەوه، نموونەی ئەمەش ژەنەراڵ بارزانییە.
دووەم ڕابەری لەرزۆک و کاریزمای دزۆزنانە بەرگەی تاکە ڕاستییەک ناگرێت نموونەی ئەمەش نەوشیروان مستەفایە.
تێبینی: ئەم وشانە ڕای دوای وازهینانم نین لە یەکێتی، بەڵکو ڕای کۆنکرێتی من بووە کە هەمیشە بەڕێزەوە لە کاریزماکانی گەلەکەمم ڕوانیوە. باشترین بەڵگەش ئەو وتارەیە پێش 23 ساڵ له گەرمەی شەڕی ناوخۆ لە گۆڤاری “پەیام'” بڵاوم کردووەتەوە لە بارەی شۆڕشی نەتەوەیی کورد. لەوێدا به مەرحوم ژەنەراڵ بارزانی ناوی مەلا مستەفام هێناوە. ئەوەش سێ مانگ تەجمیدکردنی منی لێکەوتەوە لەسەر بڕیاری نەوشیروان.
عادل زەنگنە
واشنتۆن
Back to top button