ناسریە: چەند عەشیرەتێک بەچەکی قورسەوە بەرامبەر حکومەت وەستاونەتەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند میلیشیایەک لە عێراقدا دروست بوون و بەرهەلستی حکومەتیانکرد، لە ئێستادا هۆزە عەشایریەکانی پارێزگایەک دژی حکومەت وەستاون.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە بەهۆی بەرودا وەستانەوەی حکومەت لە لایەن هۆزە عەشایرەکانی ناسریە لە ئێستادا دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە، شەڕێکی گەورەی دژی حکومەت هەیەو عەشیرەتەکان چەکی قورسیان هەلگرتووە.
هەروەها میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە لەچەند ناوچەیەکی پارێزگاکە دەسەلات بە دەستی هۆزە عەشایریەکانەو حکومەت رێگری لێدەکرێت تەنانەت دەسەلاتی ئەمنی بەدەست حکومەتەوو بێت.