ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدایە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2020، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بە بێ لێبڕین و بە رێژەی 100% دابه‌شده‌كرێت.

ماوەیەک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، “هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەکانیان و سەرجەم کێشەکانیشیان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا مووچەیان دابەشدەکرێت”.

دوای ئەوەش، حکومەتی عیراق بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم نارد.

Back to top button