موقتەدا سەدر : هەندێك لە گروپەكانی “حەشدی شەعبی” کار بۆ لاوازکردنی عێراق دەکەن
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، هەندێک لە گروپەكانی “حەشدی شەعبی” کار بۆ لاوازکردنی عێراق دەکەن، بەوەش هێزە دەرەكییەكان بەتایبەت ئەمریكا بەهێزدەبێت.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاراستەی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە رایگەیاند،هەوڵبدەن بە دانایی و لەبەر خۆشەویستی عێراق و گەلەکەی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە ئێوە بەرپرسیارن لەبەرامبەر خوا و گەلی عێراق.
سەدر دەشڵێت،پێویستە چیتر دەستوەردان لە كاروبارە ناوخۆییەكانی عێراق نەكرێت، چونكە لەوە زیاتر عێراق بەرگەی توندوتیژی، شەڕ، هەڵچون، ململانێی سیاسیی و ئاژاوە ناگرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەندێک لە گروپەكانی “حەشدی شەعبی” کار بۆ لاوازکردنی عێراق دەکەن، بەوەش هێزە دەرەكییەكان بەتایبەت ئەمریكا بەهێزدەبێت.