وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ پرۆسەی رێكخستنەوەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان دەكات
راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لە چوارچێوەی پلانی نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بایەخدانی زیاتر بە پارك و باخچەكان و زیادكردنی رووبەری سەوزایی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی خاوێنكردنەوە و رێكخستنەوە و پەرەپێدانی زیاتر بە پاركی سامی عەبدولڕەحان لە شاری هەولێر دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2020 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری پارك و باخچەكان بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی رێخستنەوە و خاوێنكردنەوەی پاركی سامی عەبدولڕەحان، سەردانی پاركەكەی كرد.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2020 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارك و باخچەكانی هەولێر، جەختی لە گرتنەبەری پلانێكی نوێ و ستراتیژی بۆ پەرەپێدان و بایەخدان بە رووبەری سەوزایی لە هەرێمی كوردستان كردەوە، لەم سەردانەشیدا بە وردی بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی رێكخستنەوە و خاوێنكردنەوەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان كرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی خزمەتگوزارییەكان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی پاركەكە كرد،
جەختی كردەوە كە پێویستە ئاستی خزمەتكردن و خزمەتگوزارییەكانی پاركەكە بەرزبكرێتەوە، بەوپێیەی شوێنێكی گشتییە و زۆرترین گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەكی سەردانی دەكەن.