توركیا : كوژرانی چوار ئەندامی پەكەكەی راگەیاند
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، چوار گەریلای پەكەكە لە ناوچەیەكی شرناخ كوژراون.
لەو راگەیەندراوەدا وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە ناوچەی کاتۆ ژیرکای شارۆچکەی ئەلکێی پارێزگای شرناخ، چوار گەریلای پەكەكە كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كوژرانی ئەو گەریلایانەی پەكەكە لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێك بوە لەلایەن سەربازانی توركیاوە لە ناوچەكە.