شوێنەوارێکی مێژوویی  ئەندازیاری ئاودێری لە دهۆک بۆتە جێگەی سەرسووڕمانی شوێنەوارناسان

 

شوێنەوارناسان ، لە پارێزگای دهۆک شوێنەوارێکیان لە ئەندازیاری ئاودێری دۆزیوەتەوە کە مێژوویەکەی بۆ ١٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە .

د. حەسەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری پارێزگای دهۆک لەمبارەیەوەلە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گوتی ، هەرچەند ئەمە یەکەم شوێنەواری دێرین و سەرنج ڕاکێش نییە کە دۆزرابێتەوە  بەڵام یەکێکە لە شوێنەوارە دەگمەنەکان لە ئەندازیاریی ئاودێری، کە پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئێرە فڕن و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆڕییەکانی ئاودێری لەو کارگەیە دروستکراون

لە کۆتاییدا حەسەن ئەحمەد ئاماژە بەوە دەکات ئەو شوێنەوارە دیسان ئەو ڕاستیانە دەردەخات کە کوردستان لانکەی شارستانییەتە و هەموو ئەو مێژوو ناسانەی کە پێشتر باوەڕیان بەوە بووە کوردستان لانکەی حەزانەت و شارستانییەت بووە ئێستا موگوڕتر لە جاران دەتوانن پێداگری بکەن

Back to top button