روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت، كونسوڵخانەی ئەمریكا رێنمایی پێویست بۆ هێڵە ئاسمانییەكان نێردراوە و ئەو كەسانەی تكتیان بڕیوە دەتوانن پارەكەیان وەربگرنەوە، رێنموونی ئەو كەسانەش دەكات كە گرین كارتیان هەیە بۆ پرسیاركردن سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكا بكەن.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا واژۆی گه‌شتكردنی چه‌ند وڵاتێكی بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد، دوێنێش قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌مباره‌وه‌ بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ گشتگیره‌.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر به‌رووداوی راگه‌یاندووه‌، لەلایەن كونسوڵخانەی ئەمەریكاوە هیچ رێنماییەك بۆ ئێمە نەهاتووە، بەڵام رێنمایی پێویست بۆ هێڵە ئاسمانییەكان نێردراوە و رۆژی شەممە لە فڕۆكەخانەی هەولێر تەنیا یەك حاڵەتی گەڕاندنەوە هەبووە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئەو كەسانەی تازە تكتیان بۆ ئەمریكا بڕیوە، بەهۆی ئەوەی ناتوانن گەشتەكانیان بكەن، دەتوانن سەردانی هێڵە ئاسمانییەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پارەكەیان.

تەلار فایەق داواكار بوو ئەو كەسانەی ڤیزەیان هەیە و زوو زوو سەردانی ئەمریكا دەكەن، یان ئەو كەسانەی گرین كارتیان هەیە، یان هەركەسێك كە نیازی هەیە سەردانی ئەمریكا بكات، پرسیار لە كونسوڵخانە یان هێڵە ئاسمانییەكان بكەن، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی تەواویان هەبێت ئایا دەتوانن گەشتەكەیان بكەن یان نا

Back to top button