یەکەم کرێکاری بەنگلادیشی لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداو چەند کەسێکی دیکەش تووش بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/qalbi-nwe-121.jpg)
یەکەم کرێکاری بەنگلادیشی لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداو چەند کەسێکی دیکەش تووش بوون
بەڕێوەبەری کارگێڕی و جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەترووش لە دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ٢٢ کرێکاری بەنگلادیشی لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش لە کرێکارەکان کە تەمەنی چل ساڵە گیانی لە دەست داوە .
مێهڤان ئەحمەد هاوکات روونیشی دەکاتەوە هەفتەیەک پێش ئێستا جەلالەدین حوسێن کە یەکێک بوو لە کرێکارە بەنگلادیشیەکان تووشی کۆرۆنا بوو و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی کۆرۆنا کرا. بەڵام دوو رۆژ پێش ئێستا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ئێستاش تەرمەکەی لە دادپزیشکی دهۆکە و دەبێت کەس و کارەکەی بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی بدەن .
وەک بەرێوەبەری کۆمپانیاکە ئاماژەی پێداوە ٢٨٧ کرێکاری بەنگلادیشی کاریان بۆ دەلەن و تائیستا ٢٢ کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان