گەشتی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی عەرەبی دەستی پێكرد
یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممە لە بەحرەین نیشتەوە. فڕۆکەکە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەڵگرتبوو ، نزیکەی دوو هەفتە دوای واژوو ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە واشنتن،بەڵام نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یان هێڵی ئاسمانی پشتڕاستی نەکردەوە کە گەشتەکە کراوە
لە بەدواداچوونێکی فڕۆکەکان نیشانیدرا كە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممە بەرەو بەحرەین فڕیوە ، دوای نزیکەی هەفتەیەک لەئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات .
ڕادار 24 ی فڕین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی بن گۆرین لە تەلئەبیب ڕۆیشتووە پێش ئەوەی لە بەحرەین بنیشێتەوە