بەغدا نوێکردنەوەی گرێبەستی بۆ عەرەبەکان لە کەرکوک ڕاگرت

 

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك ئاشکرای دەکات پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەها کاریگەرییەکی هەبوو کە توانی لە ٢٤ کاتژمێردا، وەزارەتی دادی عێراق نووسراوێكی بۆ دادگاكانی كەركووك بەرێ بکات و تێیدا داوای كردووە ، كە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی زەوی بۆ عەرەبی ھاوردە، رابگیرێت

لەمبارەوە مەھدی موبارەك، لە لێداونێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : ، دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ھۆشداریی لە زیاتر تێكچوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دا، وەزارەتی دادی حكوومەتی عێراق ھاتە سەر هێڵ و نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم دادگاكانی كەركووك كرد، كە بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستی زەویی كشتوكاڵی بۆ عەرەبی ھاوردە رابگرن، تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی وەزیران كێشەكە چارەسەر دەكات

لە کۆتاییدا موبارەک ئاماژە بەوە دەکات ، كاتی خۆی شەش ھەزار گرێبەست بۆ عەرەب كرابوون، ئێستاش دەیانەوێت لە رێگەی دادگاكانی كەركووكەوە گرێبەستەكان بۆ خۆیان نوێ بكەنەوە و دادگاكانیش تا ئێستا ٢٠٠ گرێبەستیان نوێ كردووەتەوە، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دادی عێراق، نوێكردنەوەی گرێبەستەكان راگیرا.

Back to top button