چوار مناڵ لە سلێمانی بە رووداوێک گیانیان لە دەستدا
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا باس لە گیان لە دەستدانی چوار منداڵ دەکات بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای تاسڵوجە ، سلێمانی .
هەر لەمبارەوە عەمید فەرەیدوون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : لەنێو ئۆتۆمبێلەکە هەشت سەرنشین هەبووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چوار منداڵ و نەوجەوانن، تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و 15 ساڵان بووە
ئەو کەسانەی بریندارن دوو منداڵ و دوو ئافرەتن کە ئافرەتێکیان شۆفێرەکەیە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گوێزراونەتەوە هەروەها روونیشی دەکاتەوە