سامانە سرووشتیەکان بە توندی وڵامی تۆمەتی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە

 

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا هەموو ئەوتۆمەتانەی وەزیری دارایی عێراق ڕەتدەکاتەوە کە گۆیا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قاچاغ نەوت هەناردەی دەرەوەی عێراق دەکات

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە : ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو. بۆیەش راستتر وایە ‌،‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به‌ واتای ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ بدات، به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌ر‌پرسیارێتی زیاتر له‌ كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە ، دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌وت و غاز

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەداروونیشی دەکاتەوە  : روونكردنه‌وه‌كه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه‌، كه‌ هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له‌ ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور.

Back to top button