تا کاتێکی نادیار ئاسمانی عێراق بەرووی ئێراندا داخرا
ھێڵی ئاسمانی عێراق لە نووسراوێكی فەرمیدا کە ئاراستەی هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانی کردوە تەیدا هاتووە، سهرجهم گەشتەكانی چوون و ھاتن بۆ ئێران له سبهی ههینی (25ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2020)ـهوه تا كاتێكی نادیار رادهگیرێت
ئەو نووسراوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاراستە کراوە لە سبەی جومعەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هۆکارەکەشی بە روونی دیار نییە کە ئەو بڕیارە بۆ دراوە