گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیسته‌نبول ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م گه‌شت له توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
دوایه دوو مانگ له داخرانی هێله‌كانی فڕۆكه‌وانی نێوان وڵاتی توركیا و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به هۆی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاندووه ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستپێدەکەنەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا راگەیاند “ئەمشەو کاتژمێر 2:00گه‌شتێكی فڕۆكه له توركیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه كه فڕۆكه‌كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچهنهوه له ئیسته‌نبوول له لایه‌ن هێڵی پێگاسۆسی تورکی ده‌ست پێدهكاتهو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌وڵیر پێشوازی لێده‌كرێت
هه‌وره‌ها بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووه “رۆژی شەممە 26ی ئەیلوولی 2020 کاتژمێر 4:30ی شەو تورکیش ئێرلاین گەشتی ئیستەنبووڵ – هەولێر و هەولێر – ئیستەنبووڵ ئەنجامدەدات”.