له‌ ساڵیادی ریفراندۆم فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو کردەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌ :ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.

هه‌روه‌ها فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی ئەو ڕێیە دەبین کە ئەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای ئەو بۆ گەلەکەی دەنگی ئازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.

لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی ئەو ڕێیە دەبین کە ئەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای ئەو بۆ گەلەکەی دەنگی ئازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەکەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەکەین.

سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کاروانی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان

Back to top button