په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د میرزا میرزا
په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د میرزا میرزا
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان (محه‌مه‌د میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د میرزا میرزا پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌وه‌فای رێبازی كوردایه‌تی بووه و تاكۆتا ژیانی خۆی له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رز و دڵسۆزانه بوو. بۆیه له‌ده‌ستدانی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د میرزا میرزا و ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
24ـی ئەیلوولی 2020