گۆڕان له‌گه‌ڵ باڵێكی یه‌كێتی بڕیاری رێكه‌وتنێكی نوێ ده‌دات
خواكوڕك
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌وی گۆڕان رایده‌گه‌ینێت، گرنگی رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وای كردووه ئه‌وان هه‌موو كات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه كه رێكه‌وتنه‌كه بچێته واری جێ به‌جێكردنه‌وه، له ئێستاشدا جڤاتی نیشتمانی بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌یه‌كی ناو یه‌كێتی كار بۆ جێ به‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه بكات.
شۆڕش حاجی وته‌بێژی گۆڕان به میدیاكانی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌م دۆخه‌ی ناو یه‌كێتی وا ده‌خوازێت بزووته‌وه‌ی گۆڕان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌به‌رچاو بگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی نایه‌وێ له‌گه‌ڵ پارتی نزیك ببێته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵی بكه‌وینه رێكه‌وتنێكی نوێ.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی گۆڕان له كتێكدایه پێشتر بزووتنه‌وه‌كه بڕیاری دابوو، خۆی به‌دوور بگرێ له‌و ئینشقاقه‌ی له‌نێو یه‌كێتی دروستبووه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌نگۆی سه‌ردانی نێوان هێرۆ برایم و نه‌وشێروان مسته‌فا له به‌ریتانیا له میدیاكانی یه‌كێتی ده‌بیسترێ و ڕه‌نگه ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م باڵه‌ی یه‌كێتی بكرێت.