عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ئێمه‌ 2017 ئه‌و زه‌ویانه‌مان له‌ یه‌كێتی كڕیونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ په‌لكانه‌ به‌ گوندی خۆمان ده‌زانین و لێره‌ ناڕۆین

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوی رابردوو له‌ سنوری ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری كه‌ركووك عه‌ره‌بی هاورده‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ تایبه‌ت سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ پێشتر به‌ بڕیاری رژێمی به‌عس له‌ كورده‌كان سه‌ندرا بوو به‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ درابوو، شێخێكی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانیش ده‌لێێت به‌ پێی به‌ڵگه‌ نامه‌ی نوێ ئێمه‌ جارێكی دیكه‌ گونده‌كانی خۆمانمان كڕیوینه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د غه‌زال كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌به‌ و پێشتر به‌ فه‌رمانی رژێمی به‌عس له‌ سنوری دیاله‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌  گوندی په‌لكانه‌، ده‌لێێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێشتر به‌ پێی یاسایه‌كی رژێمی پێشوو هێندراوینه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌گه‌ر چی تاپۆی زه‌ویه‌كانمان به‌ ناوكراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێم رووخا ئێمه‌ش له‌ گونده‌كان كشاینه‌وه‌و خاوه‌ندارێتی گونده‌كانمان هه‌ڵپه‌سارد به‌ڵام له‌ ئێستادا ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی نوێمان هه‌یه‌.

ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ عه‌ره‌به‌ ده‌شلێت به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ په‌لكان و گونده‌كانی دیكه‌ ئێمه‌ له‌ ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ حزبی تاله‌بانی كه‌ مه‌به‌ست لێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ رێككه‌وتووین به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ به‌رده‌ستمانه‌ جارێكی دیكه‌ زه‌ویه‌كانمان كڕیونه‌ته‌وه‌، ئێستا ئێمه‌ دووجار بوینه‌ته‌ خاوه‌نی هه‌ق جارێك له‌سه‌رده‌می به‌عس و جاری دووه‌م له‌سه‌ر ده‌می یه‌كێتی.

هه‌روه‌ها گوتیشی خۆمان به‌ هه‌ق ده‌زانین، كه‌ی یه‌كێتی پاره‌ زه‌ویه‌كانی بۆ گه‌ڕاندینه‌وه‌ ده‌ست هه‌ڵده‌گرین له‌ داواكانمان ئه‌گه‌رنا له‌ دادگای كه‌ركووك سكالا له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ تۆمار ده‌كه‌ین.

Back to top button