ئەمریكا ئێران پرێس دەكات
دەیڤید هیڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ئێران و میلیشیاکانی تۆمەتبار کرد کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەتەوە و بونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و تیرۆر لە سەرانسەری ناوچەکەدا .
هیڵ گوتی حیزبوڵا لە لوبنان سپۆنسەری گەندەڵی دەکات ، بەرژەوەندی خەڵک دەکات بە قوربانی لە بەرامبەر کۆکردنەوەی چەک ، چالاکیەکانی لە ناوچەكە جێبەجێ دەکات ، ئێران ساڵانە نزیکەی 1 ملیار دۆلار دابین دەکات و حەسەن نەسروڵاش بە ئاشکرا داوای هاوکاری کرد بۆ ئەوەی یارمەتی پڕکردنەوەی کەم دەرامەتی میلیشیاكانی بدات ، ئەو وتانەی ھێڵ لە میانەی دانیشتنێکدا ھات کە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران سازی کرد ، بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
نێردەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران و ڤەنزوێلا لە ئەنجومەنی پیران، وتی:”سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تارانی توشی گرفت کردووە و چالاکییە تیرۆریستییەکەی سنووردار کردووە”