داعش گوندێكی سنوری كه‌ركووكی هاوه‌نباران كرد
دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جموجۆله‌كانی تیرۆریستانی داعش زیادی كرد، چه‌ندین جار هێڕشیانكردۆته سه‌ره هێزه عێراقیه‌كان و چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا هێرشیانكرده سه‌ر گوندێكی سنوری كه‌ركووك.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش گوندی ماجەدیان (الماجد) لە سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری کەرکووک ھاوەن باران کرد.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه تا ئێستا زیانەکان هاوهنبارانهكه نەزانراوە، به‌ڵام داعش ناوه‌ڕاستی گونده‌كه‌ی بۆردومانكردووه.