ئه‌مریكا له دوو رۆژی داهاتوو وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له به‌حره‌ین وو ئیمارات په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسای كردووه، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشگرای ده‌كات كه له دوو رۆژی داهاتوو وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه
كیلی كرافت،باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،رایگه‌یاندووه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كه له سودان و عوممان و مه‌غریب ئاماده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه ئه‌وا له دوو رۆژی داهاتوودا، وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه: ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه وڵاتانێكی زیاتر بچنه ناو پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ده‌شلێت ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هیواخوازن سعوودییه‌ش بچێته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ئاژانسه جیهانهنیهكان رایانگه‌یاندبوو كه ، له ئه‌بوزه‌بی ئه‌مه‌ریكا و سودان له باره‌ی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سودان و ئیسرائیل وتوێژیان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.