سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا زۆر له شه‌پۆلی به‌هار سه‌ختتر ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له جیهاندا سه‌رووی 31 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و زۆبه‌ی وڵاتانی جیهانی گرته‌وه، له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا له وڵاتی كه‌نه‌دا روو له كه‌مییه به‌ڵام سه‌رۆكی كۆرۆنا رایده‌گه‌یێنێت كه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته وڵاته‌كه‌ی.
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا له پەیامێکی ته‌له‌ڤیزیۆنییدا رایگه‌یاند كه كۆرۆنا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیه‌و هۆشداری دا له‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا زۆر له شه‌پۆلی به‌هار سه‌ختتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا راشیگه‌یاند كه : بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م په‌تایه، پێویسته له بۆنه‌كاندا له ده‌وری یه‌ك كۆنه‌بینه‌وه. پێویسته هاووڵاتییان ده‌مامك بپۆشن. بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌بووه كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه، پێویسته ئه‌و ئهپڵیكهیشنانه داببه‌زێنن كه حكوومه‌ت دایناون.
تا ئێستا نۆ هه‌زار و ٢٤٣ كه‌س له كه‌نه‌دا به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤٧ هه‌زار و ٧٥٣ حاڵه‌تی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆماركراوە.