شووتی بخۆن، بۆ چارەی 3 نەخۆشی سوودی هەیە
جگە لەوەی شووتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ئەی) لە (92%) ی ئاوە، لە هەمان كاتدا سوودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
لە دوایین لێكۆڵنەوەی پزیشكیدا دەركەوتووە، كە خواردنی شووتی جگە لەوەی پێشتر، زانرابوون سوودی زۆری تری هەیە :
1. دژی شێرپەنجەیە: شووتی پڕە لە مادەی لیكۆبین كە هاوكارە بۆ پارستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجە لە كۆئەندامی هەرسكردن.
2. باشتركردنی تەندروستی چاو : مادەی لیكۆبین هاوكارە بۆ پارستنی چاو لە هەوكردن و هەموو دژە زیان بەخشەكانی چاوە.
3. دژی نەخۆشی رەبۆیە: بەهۆی بوونی ڤیتامین (ئەی) لە نێو شووتی هاوكارێكی باشە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە تووش بوون بە نەخۆشی رەبۆ.