سیخۆڕێکی میتی تورکی لە نەمسا خۆی ڕادەست دەکات

 

کۆمیسیۆنی ئەوروپی – تورکی بۆ کاروباری سڤیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەندامێكی دەزگای میتی تورکیا خۆی رادەستی دەزگای هەواڵگریی نەمسا کردووە و زانیاریی نهێنیی تایبەت بە پلانی تورکیای بۆ لێدان و هێرشکردن بۆسەر کەسایەتی سیاسی نەمسا درکاندووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو سیخوڕەی تورکیا سەر بە دەزگای هەواڵگری تورکیا بووەو ڕاستەوخۆ خۆی ڕادەستی دەزگای هەواڵگری نەمسا کردووە .

وەک سیخوڕەکەی تورکیا درکاندوویەتی تورکیا پلانی هێرشکردنە سەر  ئەو سیاسەتوانانەی هەیە کە لە دژی ئەو وڵاتە لێدوان دەدەن .

ئەو زانیاریانەی سیخوڕی تورکی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە کە یەک لەو سیاسەتوانانە بێریڤان ئاسلان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەمسا، هەروەها ئەندامانی ئێستای پەرلەمان پیتەر پیلز و ئاندرێ سخیلدەر

.

Back to top button