لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

 

لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ، بە بۆنەی سێیەم ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئازادیخوازان و سەربەخۆیی خوازان دەکات .

لە پەیامەکەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووە

ڕیفراندۆم شکێنەری ترس و شەرمی سەدان ساڵە و ژێر پێخەری شکۆ و ھەیبەتی داگیرکەران بوو.

ڕقی پەنگخواردووی خەڵکی کوردستان لەو ڕۆژەدا بە ھەموو جیھانی سەلماند، کە گەلی کوردستان لە ھیچ کات و سەردەمێکدا ژێردەستەیی و پێوەلکاندنی خاکەکەی بە دەوڵەتە نامۆکان قبوڵ نیە و، ئەو مافەی ساڵانێکە لێی زەوتکراوە بە ھەر شێوەیەک بێت وەریدەگرێتەوە

 

دەقی پەیامەکە

بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی مەزنی بڕیاردان لە چارەنووسی گەل و خاکی کوردستان ، ڕۆژی ڕیفراندۆمی مێژوویی، پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی وەک ھێز و ورە و بزوێنەری ئەم ڕووداوە مەزنە و دەیان ساڵ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان، و سەرکردایەتی و جەماوەری پارتیمان و تەواوی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، وەک پاڵپشت و بەئەنجام گەیەنەری ڕیفراندۆم ، و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەھیدانی سەربەرز و بنەماڵە بەڕێزەکانیان، وەک سیمبولی

خۆڕاگری و قوربانیدان، دەکەین.

ڕیفراندۆم شکێنەری ترس و شەرمی سەدان ساڵە و ژێر پێخەری شکۆ و ھەیبەتی داگیرکەران بوو.

ڕقی پەنگخواردووی خەڵکی کوردستان لەو ڕۆژەدا بە ھەموو جیھانی سەلماند، کە گەلی کوردستان لە ھیچ کات و سەردەمێکدا ژێردەستەیی و پێوەلکاندنی خاکەکەی بە دەوڵەتە نامۆکان قبوڵ نیە و، ئەو مافەی ساڵانێکە لێی زەوتکراوە بە ھەر شێوەیەک بێت وەریدەگرێتەوە.

پردێ و سحێلا و مەحمودیەش، ڕۆحی نەبەزیوی ڕیفراندۆم بوون لە جەستەی نەبەزیوی پێشمەرگەی کوردستاندا بۆ شکاندنی لوتی خیانەتکاران و ھەروەھا داگیرکەرانی کوردستان.

بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ڕیفراندۆمی مێژوویی خەڵکی کوردستان.

لقی چوار – پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ ی ئەیلولی ٢٠٢٠

Back to top button