وەفایەک بۆ یەکەم شەهیدی ریفراندۆمی پیرۆز لە کەرکوکی دڵی کوردستان
شەهید رائید عەبدولقادر لە دوای بیستی پەیامی سەرۆک بازرانی بۆ بانگەشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، ئیتر ئەرک و ژیانی خۆی بۆ ئەو بانگەوازە تەرخان دەکات .
شەھید رائید عەبدولقادرلەدایک بووی ١٩٩٢ لە کاتی ئەرکدا وەک پێشمەرگەیەک ، کاتێک گوێبستی پەیامی سەرۆک بارزانی دەبێت، وەک ئەرکدارێکی مێژوویی دەست بە چالاکی دەکات و لە ماوەی بانگەشەی ریفراندۆمدا وەک هەڤالانی شایەتی بۆ دەدەن لە ٢٤ کاتژمێردا ڕەنگە چوار کاتژمێر بۆ پشوودانێک سەردانی ماڵێیانی کردبێتەوەو.
بەردەوام لە هەموو چالاکییەکان و هەڵواسینی لافیتە و پۆستەرەکان بەشدار بووەو لە چەندین شوێن لە کەرکوک کۆڕی بۆ لاوان کێڕاوە بۆ پتەوبوونی ئیرادەیان تا رۆژی سەرکەوتنی ریفراندۆم ، بەڵام مخابن دەستی ڕەشی ١٦ ئۆکتۆبەر خوێنی سووری تێکەڵ بە سوورایی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرد .
روحی شەهید رائید و سەرجەم شەهیدانی رێگای ڕزگاری شاد و یادیان هەرمان بێت