هاوڵاتیانی عێراقی سكاڵا له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار ده‌كه‌ن

خواكوڕك

دوای جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌مریكا سه‌رجه‌میان ده‌سگیركراون، له‌ نێویشیاندا دوو هاوڵاتی عێراقی هه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵیكی كه‌ ناڵی سی ئێن ئێن، تا ئێستا 7 هاولاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كانیان و دوو هاووڵاتی عیراقیش دوای گەیشتنیان بە ئەمریكا دەستگیركراون.

زانیاریه‌كانی نێو هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ عێراقیه‌ راسته‌وخۆ سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر دۆناڵد ترەمپ تۆمار كردوە.

Back to top button