بەشێکی بەرچاو لە حزب و ناوەندی ستراتیژی هەرچوارپارچەی کوردستان پشتیوانی خۆیان لە بەرێوەچوونی ریفراندۆم دووپات دەکەنەوە

بە بۆنەی سێیەم ساڵوەگەڕی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، ١٣ حزب و لایەن و ناوەندی جۆراوجۆری سیاسی لە چوارپارچەی کوردستان لە بایاننامەیەکدا ، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە پیرۆزە دووپات دەکەنەوە .
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژێكی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان پێناس ده‌كه‌ین و هه‌رگیز په‌شیمان نین كه‌ئه‌و ڕۆژه ده‌نگمان بۆ ( به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ) بوو دا . گه‌له قاره‌مانه‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان زۆر شۆڕشگێڕانه و بوێرانه هاته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به ( به‌ڵێ ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی دا . ئه‌و ڕۆژه بوو به‌ڕۆژێكی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌خه‌ونه میژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان
دەقی بایاننامەکە
به‌رز و پڕ شكۆداربێت ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان
سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕیفراندۆمه‌كه‌ی باشووری كوردستان تێپه‌ڕی ، ئێمه ئه‌و حزب و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی كه‌له‌خواره‌وه ئاماژه به‌ناوه‌كانمان دراوه ، ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژێكی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان پێناس ده‌كه‌ین و هه‌رگیز په‌شیمان نین كه‌ئه‌و ڕۆژه ده‌نگمان بۆ ( به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ) بوو دا . گه‌له قاره‌مانه‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان زۆر شۆڕشگێڕانه و بوێرانه هاته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به ( به‌ڵێ ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی دا . ئه‌و ڕۆژه بوو به‌ڕۆژێكی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌خه‌ونه میژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ، به‌ڵام بەداخەوە له‌به‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كۆمه‌لگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وبڕیاربه‌ده‌ستانی جیهانی و ووڵاتانی زڵهێز و سه‌رمایه‌دارانی جیهانی گه‌وره‌ترین گورزیان له‌ڕیفراندۆمی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا‌و ، دانیان به‌ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسی گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان نه‌ناو ، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی پیلانگیڕی و هێرش بویه‌وه و گوشاری ئابووریی و ئاسمانیان خسته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان و له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه هێزه داگیرکەرەکان ( ئێران و توركیا و عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ) و به‌چاوپۆشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و په‌لاماری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه ئازادكراوه‌كانیان دا‌و ( 51% ) خاكى كوردستانيان داگیر كرده‌وه و کوردستانیان گه‌ڕانده‌وه دوای دۆخی ساڵی ( 2003 ) . به‌ڵێ بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی ، به‌رز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ریفراندۆمی باشووری كوردستان . شه‌كاوه‌بێت ئاڵای پڕ شكۆی كوردستان .. نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ..
ناوی حزب و لایه‌نه‌كان
– بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی كوردستان
– شەپێڵا ئازادیا کوردستانێ
– پارتی سەربەخۆیی کوردستان
– پارتی کۆماری کوردستان
– بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
– پارتی پێشەنگی کوردستان – سوریا
– پارتی ئازادی کوردستان PAK
– بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان BSK
– پارتی دادی کوردستان
– پارتی سەربەخۆیی کوردستان – کۆنفڕانس
– دەستەی سەرۆکایەتی حزبی ڕزگاری کوردستان
– پارتی هیوای کوردستان
– ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی هاودەنگی نەتەوەیی کوردستان
25 / 9 / 2020