لە ناسریە ماڵی چالاکوانێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو تەقێندرایەوە

لەدوای ئەوەی لە پارێزگاکانی خواروو ناوەڕاستی عێراق خۆپیشاندان دەستی پێکرد کە کۆمەلێک چالاکوان سەرکردایەتیان دەکرد، لە سەرەتای دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا ژمارەیەک لەو چالاکوانانە تیرۆر کراون.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای ناسریە ماڵی چالاکوانێکی ئەو شارە کە پێشتر سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی دەکرد بە ناوی پارێزەر حسێن غرابی تەقێندرایەوە

هەروەها ئاشکراشیانکردووە کە ماڵەکە لە ڕێگای بۆمبی چێنراو کراوەتە ئامانج.

Back to top button