وەزیری دەرەوەی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی ئێران ده‌كات

ئەمڕۆ 26 ی ئەیلول وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات و لەگەڵ هاوتە ئێرانییەکەی کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، فواد حسێن لە وەڵامی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداد سەردانی تاران دەکات.

ئاژانسە ئێرانییەکە ئاشکرایکردووە لە سەردانەکەیدا فواد حسێن، لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەمنی و سیاسی ئێراندا کۆدەبێتەوە و چەندین پرسی بازرگانی و سیاسی و ئەمنی تاوتوێ دەکرێت.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەوروپایە و لەگەڵ چەندین بەرپرسی وڵاتانی ئەوروپی کۆبونەوەی ئەنجامداوە.

Back to top button