پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی: ئاڵا تاڵەبانی خۆفرۆشە
ئەندامێكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە ئەو بۆی نییە باسی ڕیفراندۆم بكات، چونكە ”خۆی و نازناوی خانەوادەكەشی فرۆشتووە“.
ئهردهڵان نوورهدین، پهرلهمانتاری پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەبوایە گەلی كورد زووتر ئاڵا تاڵەبانی و گرووپه خیانەتكارەكەی نێو بهكێتی بناسیایه، ئهوانه هۆكاربوون بۆ ئهوهی خاكی كوردستان بفرۆشرێت، ئهو خاكهی خوێنی بۆ ڕژا، ئێستاش ئەو خیانەتكارانە لە ڕێگەی هێزی چەكدارەوە دەستیان بەسەر زۆنی سەوزدا گرتووە و بە بەكارهێنانی سەدان سایت و هەزاران پەیج و كەناڵی چەواشەكار، خەریكی جۆشدانی خەڵكی دەڤەرەكەن لە دژی خواستە نەتەوەییەكانیان.
نوورهدین زیاتر روونیشی دهڵێ، كە ئاڵا تاڵەبانی و تاقمە خیانەتكارەكە لەنێو یەكێتیدا كەسانی ناپەسەندن، بەڵام وەك باس دەكرێت، لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی هەڕەشە و گوڕەشە و هەڵڕشتنی پارە و بە زەبری هێز، خۆیان سەپاندووە. ”لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژێك دێت ئەمانە لەسەر خیانەت و خۆفرۆشییەكەیان سزا دەدرێن“. جەختیشی كردەوە كە ئەو كارانەی ئاڵا تاڵەبانی كردوویەتی، بۆ یەكێتی جێگەی شەرمەزاین.
لەبارەی ئاڵا تاڵەبانییەوە پەرلەمانتارەكەی پارتی دهڵێ : ئاڵا وازی له نازناوی خانەوادەكەی خۆی هێنا و خۆی كرد بە ئاڵا ئەسەدی، ئەو ئێستاش مەوتینی دەڵێتەوە، بە چ هەقێك باسی سەربەخۆیی كوردستان دەكات؟.