ئەوانەی بە کۆرۆنا دەمرن دەدرێنەوە دەست کەس و کاریان بۆ بە خاکسپاردن

 

ماوەی مانگێک دەبێت لیژنەی بە خاکسپاردنی گیان لە دەستدراوانی کۆرۆنا هەڵوەشاوەتەوەو ، خاوەن مردووەکان دەتوانن لە هەرشوێنێک پێیان باش بێت مردوەەکانیان بە خاک بسپێرن .

لەمبارەیەوە عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە  ماوەی مانگێک دەبێت  لیژنەی بەخاکسپاردنی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن هەڵوەشاوەتەوەو کەس و کاری مردووەکان سەرپشکن لەوەی لەکوێ مردووکانیان بەخاک بسپێرن .

هاوکات روونیشی دەکاتەوە هەڵوەشاندنەوەی لیژنەکەش دوای ئەوە هات کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەتوانن مردووانی کۆرۆنا رادەستی کەسوکارەکانیان بکەنەوە بەمەبەستی بەخاکسپاردنیان.

لە کۆتاییشدا مەرجی ڕادەستکردنەوەی مردووەکان بە کەس و کارەکانیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت بە خاک بسپێردرێن و نابێت بشۆردرێن و کفنیش بکڕین ، گۆڕەکانیشیان دەبێت قوڵتر بێت لە گۆڕی ئاسایی

Back to top button