قۆناغی یەکەمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
وا بڕیارە پرۆسەی خوێندن سبەی یەکشەممە لە قۆناغی یەکەمدا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە پێی ڕێنامییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەست پێبکاتەوە و مانگی داهاتووش بڕیار لە سەر قۆناغەکانی دیکە دەدرێت .
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوەدستانی ڕاگایاندووە، لەسەر بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سبەی ٢٧ی مانگ، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و سەرەتا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لەناو ھۆڵی خوێندن دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن بەپێی رێنمایی تەندروستی، كە پێویستە دەمامك بەكار بێنن و ئاوی خواردنەوە و خواردن لە ماڵەوە لەگەڵ خۆیان ببەن و گردبوونەوە دروست نەبێت، هەروەها كافیتریاكان لەناو قوتابخانە دادەخرێن و پێویستە دانیشتنی قوتابیان بە جۆرێ: بێـ، كە مەتر و نیوێك لە نێوانیاندا هەبێت
هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە ، ١٠/١٠خوێندنی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو ھۆڵ دەست پێدەكات و، پۆلەكانی ٣ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلكترۆنی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن كراوە.