ئاسایشی هەولێر بکوژێک دەستگیر دەکات

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ، دەستگیرکردنی بکوژێک بە ناوی (گەیلان خالد حمد عباس ) ڕادەگەیەنێت کەرێکەوتی ٧/٩/٢٠٢٠  هاووڵاتی ئەلیاس قادر- ی بە فیشەک لە فلکەی زراعەی هەولێر کوشتبوو

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

لەڕێکەوتی7/9/2020کاتژمێر١١ی شەو لە چوارییانی(فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللةدا،هاوڵاتی(ئەلیاس قادر)گیانی لەدەستدا و هاوڵاتیەکی تریش برینداربوو.

پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان،توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوەو لە23/9/2020تاوانباری بکوژ بەناوی(گەیلان خالد حمد عباس) لەدایکبووی 1998دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی(406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا  کە هەڵساوە بەتەقەکردن  لە ئۆتۆمبێلەکەیان .

دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ڕاگەیاندنی

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

26/9/2020

Back to top button