ئەوەی سەدام و دەستووری عێراق پەی نەکرا ، سەرۆکی زانکۆکان لەدژی زمانی کوردی ئەنجامی دەدەن

 

سەرۆکایەتی دوو زانکۆ بەشی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان دادەخەن .

لە ڕاگەیاندراوێکی ناڕەزایەتی دەربڕیندا  ئەنجومەنی بەشی زمانی کوردی لە هەر دووک زانکۆی ڕاپەڕین و چەرموو ، ناڕەزایەتی لە هەنبەر بڕیاری داخستنی بەشی زمانی کوردی لەو دوو زانکۆیە دەردەبڕن و پێیان وایە ئەوەی سەدام بۆی نەکرا سەرۆکایەتی زانکۆکان ئەنجامی دەدەن .

ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە لە دوای ئەوە دێت کە گۆیا ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه‌ هه‌لیكاری پێویستیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، بۆیه‌ زانكۆكه‌كه‌ش بڕیاریداوه‌ ئه‌و به‌شه‌ دابخات، چونكه‌ بازاڕی كار پێویستی به‌ ده‌رچووانی به‌شه‌كه‌ نییه

بەڵام لە ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنەکەدا هاتووە ، داخستنی ئه‌و به‌شه‌، بێبه‌ها كردنی زمانی كوردییه‌، كه‌ تا ئێستا به‌ گوێره‌ی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ زمانێكی زیندوو و پارێزراو له‌ له‌ناوچوون داده‌نرێت

 

 

Back to top button