به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی ئه‌و پاره‌یه له هه‌رێم ده‌كات
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی بەغدا داوای لەھەرێم کردوە بەپەلە لیژنەیەک ڕەوانەی بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕی ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ جوتیاران، له ئێستاشدا ترس ھەیە پارەی جوتیارانی ھەرێم بۆ خواروو ناوەڕاستی عیراق ڕەوانەبکرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان له ئێستادا به‌غدا بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه داوه كه بۆ جوتیارانی هه‌رمی كوردستان ته‌رخان كرابوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پاره‌كه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی كراوه.
بەغدا فەرمانی بەوەزارەتی دارایی عیراق کراوە وردبینی لەپسوڵەی تایبەت بەپارەی گەنمی جوتیاران بکرێت، دواتر دیوانی چاودێری دارایی عیراق داوای لەدیوانی چاودێری دارایی ھەرێم کردوە ئەوکارە بکات، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کە دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ئەو دەسەڵاتەی نییە.
بڕی ئەو پارەیەشی بۆ ھەرێم تەرخانکراوە، ٣٢٥ ملیار دینارە و پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمە بۆ ساڵی ٢٠١٦، بەگوێرەی زانیاریەکانیش لە٧٥%ی پارەی گەنمی جوتیاران لەھەمان ساڵدا پێ دابیندەکرێت.