کەل و پەل و پێداویستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قوتانخانەکان دابین کراوە

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە سەر راسپاردەو چاوەدێری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستی تەندروستی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کراون بۆ ئەوەی لە یەکەم رۆژی دەستپێکی پرۆسەی خوێندن بە سەر قوتابیاندا دابەش بکرێت .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێردا بەشێک لە ئاماری پێداویستییە دابینکراوەکان ئاشکرا کراون و تەیدا هاتووە ، ، ئەمڕۆ شەمە 26/9/2020 بڕی 5 هه‌زار کارتۆن دەمامک و 2 هه‌زار گەرمیپێو و هەروەها 20 هه‌زار پاكکەرەوەی 500 ملیگرامی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابینكراون لە ئەگەری پێویستدا زیاتریش ڕەوانە دەکرێن “.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوکات ئاماژە بەوە دراوە ، “بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت، بۆیەش بە گەیشتنی ئەو کەل و پەلی خۆپارێزیانە نیگەرانییەک لە ئارادانییە .

Back to top button