سوپاو میلیشیاكان ڕوبەڕوو بونەوە

 

ئەمڕۆ لە نزیک شارۆچکەی وادی خالیدی باکوری لوبنان، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گروپێکی چەکداردا دروست بوو

ئەحمەد ئەلشێخ، سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی لە وادی خالد لە ناوچەی ئاککار ڕایگەیاند، کە پێکدادانەکان لە دژی كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو بوون، ئەو چەکدارانە تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و نارنجۆکیان بۆ هەڵداون

ئەو هەڵکوتانە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی لە گوندی ئەلقەفین لە وادی خالید، شاخ و دۆڵەکانی دەوروبەر بپشكنن

سه رچاوه یه کی ناوخۆیی لوبنان ڕایگەیاند  له نێو هه ردوولا چەند كەسانێك برینداربوون

Back to top button