نوێنه‌رایه‌تی پارتی له‌و وڵاته عه‌ره‌بیه ده‌كرێته‌وه
خواكوڕك
كونسوڵخانه‌ی گشتیی میسر له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له قاهیره ده‌كرێته‌وه، به‌م بۆنه‌وه‌ش مه‌راسیمێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه‌كه له‌كاتی كردنه‌وه‌كه‌دا ده‌گێڕین.
عومه‌ر فه‌همی، كونسوڵی گشتیی میسر له هه‌ولێر رایگه‌یاند، حكومه‌تی میسر ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان دا له قاهیره، هه‌فته‌ی داهاتووش له رێوڕه‌سمێكدا نوێنه‌رایه‌تییه‌كه ده‌كرێته‌وه و شێركۆ حه‌بیب وه‌ك نوێنه‌ری پارتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
عومه‌ر فه‌همی له‌باره‌ی په‌یوه‌نده‌یكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر به رووداوی راگه‌یاندووه، حكومه‌تی میسر زۆر به‌ته‌نگه‌وه‌یه له‌ڕووی سیاسی و كولتوورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پەرەپێبدات. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی پارته سیاسییه بیانییه‌كان ده‌توانن راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسر بكه‌ن.