پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژانی شه‌وی رابردووی گه‌نجه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك  گه‌نجێك و ده‌یكوژن، پاش تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له‌ 10 كاتژمێر پۆلیسی هه‌ولێر توانی بكوژه‌كه‌ و 3 تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ستگیر بكه‌ن.

هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر  له‌ باره‌ی ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تباره‌كان رایانگه‌یاندووه‌ پاش رووداوه‌كه‌ عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ركرد، توانیمان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 10 كاتژمێر بكوژی گه‌نجه‌كه‌ و 3 تۆمه‌تباری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ستگیر بكه‌ین.

 

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: هه‌رچواریان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادان دراونه‌ته‌ دادگا، كه‌ دوو له‌ تۆمه‌تباره‌كان برای یه‌كترن

دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدا ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی شار و سه‌روماڵی هاووڵاتیان بپارێزین.

Back to top button