ئەردۆگان بە دوای كێشەی زیاترەوەیە

هەرچەندە شەڕو پێکادانی سنووری نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان کە لە ناوەڕاستی مانگی تەموزدا دەستی پێکردووە، ڕاگیراوە، بەڵام راپۆرتەکانی راگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا دەستی کردووە بە گواستنەوەی سەدان بەکرێگیراوی سوری بۆ ئازەربایجانی هاوپەیمانی و ئەنجامدانی ڕاهێنانی سەربازی هاوبەش لەگەڵ باکۆ، هەروەها ئامادەکردنی زەمینەی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە نزیک سنووری لەگەڵ ئەرمینیا
ئەم هەڵسوکەوتە ئەمنیە سەربازیانەی تورکیا کۆمەڵێک شوێن و جووڵەی سیاسی یان لەگەڵدایە ، کە پشتگیرییەکی سیاسی کراوەیان لە ئەنقەرەوە بۆ باکۆ نیشان داوە ، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بەدوای بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە لە ناوچەی ململانێیەکی تردا .

Back to top button