گۆڕان و بەشێك لەیەكێتی دژی هەر نزیك بوونەوەی لایانەكانن
خواكوڕك
پاش وتارەكەی بارزانی لەپاش كۆتایی قۆناغی شەڕی پێشمەرگە و رێكخراوی تیرۆرستی داعش، لەلایان لایانە سیاسیەكانەوە پێشوازی لە وتارەكەی بارزانی كراو پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەژێر رۆشنایی وتارەكەی بارزانی سەردانی گشت لایانەكانی كرد”.
پاش كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، گۆڕان و بەشێك لەیەكێتی لە میدیاكانەوە هێرشی توندی كردە سەر یەكێتی و پارتی، چاودێرانی سیاسیش هۆكاری هێرش گۆڕان بێ ئەوەی هیچ رێكەوتنێك یان رێگاچارەیەك لەكۆبوونەوەكە دیاری كرابێت، دەری دەخات كە گۆڕان نایەوێت ئەو دۆخە چارەسەر ببێت، هەر لایانێكیش نزیك ببێتەوە لە یەكتر هێرشی دەكات سەر و دەیەوێت دۆخەكە بەرەو ترازانی زیاتر لایانە سیاسیەكان ببات.
هەر لەو بارەیەوە پێشتر چەند ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی و مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، ئەو هەڵمەتانەی كەگوایە پارتی لە دەستپێشخەری بارزانی پاشگەز بۆتەوە، بە خۆدزینەوەو هێشتنەوەی ئەو دۆخە بەم شێوەیە، دەزانێت، دەلێن كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هیچ رێگا چارەسەرێكی دیاری تێدا رانەگەیاندراوە، تەنها تەشخیسی كێشە گشتیەكان بوە،
لەو بارەیەوە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندووە،
ەوەی دەكرێت لەسەر ئەو دۆخەی ئێستا و دانووستاندنەكانی لایانەكان، هەڵمەتێكی زۆر بێمانایە، بارزانی نەك لەپەیامەكەی خۆی پەشیمان نەبۆتەوە، بەڵكو سورە لەسەر بۆچوونی خۆی و ئەوەشی ئەو هەواڵانە بڵاو دەكاتەوەو ئامانج لێی هێشتنەوەی ئەو دۆخە قەیراناویەی كوردستانە و چونكە پێی وایە لەمەدا گەشە دەكات.
سەڵاح دەلۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی راگەیاندووە ئەو پەیامەی بارزانی گشتگیرە و ئەگەر ئەوە چارەسەری دۆخی كوردستان نەكات شتێكی دیكە نییە تا دۆخی كوردستان بگۆڕێت، بۆیە بارزانی قوربانی بە پارتی داوە تەنها لەپێناوی یەكرێزی كوردستان.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی دەشڵێت، ئەو هەڵمەت و هێرشەی دەكرێت بۆ سەر لێكنزیك بوونەوەی لایانەكان، كە لەناو خودی یەكێتی و گۆڕاندان، بەرەهای ئامانجیان ئاستەوای كوردستان و پێكەوە ژیان و سەربەخۆی كوردستانە.