جۆ بایدن: تره‌مپ ئه‌وه‌نده درۆی دووباره كردوونه‌ته‌وه درۆكانی وه‌ك راستی لێهاتوون
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئێستادا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌رم بووه‌و هه‌ردوو به‌ر بژێری كۆماری و دیموكراته‌كانیش به ئاراسته‌كردنی په‌یامی دژ به‌یه‌ك بانگه‌شه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌و له‌م چوارچێوهیشه ئه‌مڕۆ کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ وەك جۆزێف گۆبێڵت، وەزیری پروپاگەندهی نازییەکانە، ئەوەندە درۆکانی دووبارە کردوونەتەوە، ئیتر درۆکانی بوونەتە راستی.
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان رایگه‌یاندووه كه رۆژی سێ شەممە کە یەکەم دیبەتی رووبەرووی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا بەرێوەدەچێت، پێشبینی دەکەم ترەمپ وەك گۆبێڵت ھێرش بکاتە سەرم، چونکە کەسێکی ناشارەزایە لە سیاسەت و تەنیا پروپاگەندە و درۆ و ھێرش دەزانێت.
هه‌روه‌ها كاندیدی دیموكراته‌كان راشیگه‌یاندووه كه پێشبینی دەکەم دیبەیتێکی سەخت بێت و ترەمپ ھێرشم بکاتەسەر و شتی کەسی و تایبەتی باس بکات، چونکە ترەمپ ھەر ئەو شتانە دەزانێت، و ھیچ لەبارەی سیاسەتی دەرەوە نازانێت و سیاسەتی ناوخۆش نازانێت، .
بڕیارەله ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی هه‌ڵبژادن سێ دیبه‌یت له نێوان هه‌ردوو به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت كه رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م دیبه‌ت ده‌ست پێده‌كات.