هه‌موو شتێك ته‌واوبوو، بارسێلۆنا سێرجینیۆ دێستی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

سێرجینیۆ دێست له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایانكردووه‌، بارسێلۆنا و ئه‌یاكس ئامسته‌ردام گه‌یشتووه‌نه‌ته‌ رێككه‌وتن، ئه‌و به‌رگریكاره‌ ئەمریکییە‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌شتی بارسێلۆنا ده‌كات و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایانكردووه‌، دێست له‌دوای یاریی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر ڤیتسی كه‌ له‌ دوایین خوله‌كه‌كان به‌شداریی كرد، ماڵئاوایی له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ و پێی گوتون ده‌چێته‌ بارسێلۆنا، كه‌ به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ڕی گۆڵی جیهانی دێست به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێته‌ یاریزانی بلاوگرانا.

Back to top button