وەزارەتی تەندروستی ئاماری یەك هەفتەی كۆرۆنای بڵاو كردەوە

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری یەك هەفتەی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاو كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 18 تا 24ی ئەیلوول، 33 هەزار و 113 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كراوە.

لە كۆی ئەو پشكنینانە، چوار هەزار و 749 كەس كە دەكاتە ڕێژەی %14.3ی ژمارەی پشكنینەكان، تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، %3.1ی ژمارەی تووشبوون كە دەكاتە 145 كەس، لەم هەفتەیەدا بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها سێ‌ هەزار و 411 كەس واتە %21ی تووشبووان لەم هەفتەیەدا چاك بوونەتەوە.

Back to top button