لەسەر راسپاردە و فەرمانی مه‌سرور بارزانی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداویستی تەندروستی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا هاتووه‌، بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، ئەمڕۆ شەمە 26/9/2020 بڕی 5 هه‌زار کارتۆن ماسك و 2 هه‌زار گەرمیپێو و هەروەها 20 هه‌زار پاكکەرەوەی 500 ملیگرامی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابینكران.

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای لێدانی زەنگی قوتابخانە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی بەحركە لە سنووری هەولێر چەند پۆلێكی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە چاوی كەوت بە ئامادەكاریی و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ خوێندن و خۆپاراستنی قوتابی و مامۆستایان.

لەمیانی رێوڕەسمی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، سوپاسگوزاری ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردم كە 540 ملیۆن دینار وەك بودجە بۆ پێداویستییە پزیشكییەكان و خۆپارێزی لە قوتابخانەكان تەرخان كردووە.

Back to top button