ئەحمەد حاجی رەشید : عێراق تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەدات پارە بۆ كوردستان نانێرێت
حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەکردووە و یەكەمجارە مووچە لە عێراق بەو شێوەیە دوابكەوێت. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، عێراق تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەدات پارە بۆ كوردستان نانێرێت و هۆکاری دواکەوتنی ناردنی 320 ملیار دینارەکەش هەر ئەوەیە.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بهدهزگا میدیاییهكانی راگهیاند، هیچ مانگێك دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەو شێوەیە دوانەكەوتووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی زیاتر دهڵێ، تاوەکو ئێستا لە عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 نەكراوە، هۆكاری داواكەوتنی پارەكەی كوردستانیش هەر ئەوەیە. عێراق تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی نەدات، پارە بۆ كوردستان نانێرێت.
بۆ دابەشكردنی مووچە، حكومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینارە. هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتوون لەسەر ئەوەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ عێراق مانگانە 320 ملیار دینار بۆ كوردستان بنێرێت.