مهسرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی حکوومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەشدار بوو، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.