کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتوەکان له فرۆكهخانهی کەرکووك تیرۆر کرا
کارمەندێکی پزیشكی نەتەوەیەکگرتوەکان لە رووداوێکی تەم و مژاویدا بهسهر بڕاوی دۆزرایهوه و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێك لەسەر دۆسیەکە دەستگیر نەکراوە.
بەگوێرهی زانیارییهكانی دهست دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) كهوتوون، کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕەگەز فلپینی لە فرۆكهخانهی کەرکووك لە ڕووداوێکی تەم و مژاویدا تیرۆرکرا، هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکی دەستگیر نەکردوە ، میدیا عێڕاقیەکان میلیشیا چەکدارەکان تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی ئەو کارمەندەی نەتەوەیەکگرتوەکان.
ئهوهی شیاوی باسه،لهدوایی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر ئاسایشی سەنتەری کەرکوك بەدەست میلیشیا چەکدارەکانی سەربە حەشدی شەعبیە.